ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوی لە سوریا و دەرەوەی وڵات رایدەگەیەنێت، داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن، پارێزگاریی نێودەوڵەتی بۆ شارەكانی كەناراوەكانی سوریا دابین بكات.
ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوی لە سوریا و دەرەوەی وڵات لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ” پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر ئەم هەنگاوە نا پەسەندەی بە پاساوی شەڕكردن دژی پاشماوەكانی ئەسەد بۆ تۆقاندن و توندوتیژییە بەرانبەر بە خەڵك و عەلەوییەكان ئەنجامدەدرێت بێهەڵوێت نەبێت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ” بەپەلەش داوا دەكەین نەتەوە یەكگرتووەكان پارێزگاریی نێودەوڵەتی بۆ شارەكانی كەناراوەكانی سووریا دابین بكات”.
درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی ئاڵۆزی نێوان هێزەكانی ئەحمەد شەرع و عەلەوییەكان سەڕ و پێكدادان لەنێوانیاندا روویدا و بەهۆشیەوە تا ئێستا 70 كەس كوژراون و بەدەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.