کارگەیەک بەهۆی پیسکردنی ژینگە سزادرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی،  ڕایگەیاند، کارگەیەک بەهۆی پیسکردنی ژینگە سزادرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییانەوە ئاگادارکرانەوە کە لە سنووری ناحیەی تەکیە پاشەڕۆی ڕۆنی ڕەش ڕژاوە و بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگە، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکیە دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو، دوای گەیشتنیان و بەدواداچوون دەرکەوت لەلایەن کارگەیەکی دروستکردنی خشت ئەو کارە کراوە، هەر بۆیە لەلایەن بنکەی ناوبراو ئاگادارکرانەوە بە پاککردنەوەی شوێنەکە و داپۆشینی پاشەڕۆکە .

دەشڵێت، خاوەنی کارگەکەش بانگهێشتی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ کرا بەمەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە تاوەکو جارێکی دیکە هەمانکار دووبارە نەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: بانگهێشتی سەرۆك بافڵ بۆ كۆنفرانسی میونشن بەڵگەی كاریگەريی یەكێتی و سەرۆكەكەیەتی

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بابەتێكی بەناونیشانی رەنگدانەوەی سیاسەتی یەكێتی لە دوا كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن…
Total
0
Share