شوێنگرەوە بۆ ئاربێلوا دەستنیشاندەکرێت

لەگەڵ زیادبوونی ئەنجامە خراپەکانی یانەی شاهانە، دەنگۆکانی لابردنی ئارڤالۆ ئاربێلوا لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیی ڕیاڵ مەدرید بەردەوام ڕوو لە زیادبوونن، بۆ ئەو مەبەستەش شوێنگرەوە بۆ ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەستنیشانکراوە.

میگوێل ئانخێل دیاز، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی بۆمبێکی تەقاندەوە و ڕایگەیاند، ڕاهێنەری وەرزی داهاتووی ڕیاڵ مەدرید ماوریسۆ پۆچیتنۆی ئەرجەنتینی دەبێت.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە پێشووتر لە ئیسپانیا ڕاهێنەرایەتیی یانەی ئیسپانیۆلی کردووە، هەروەها لە کاروانی وەرزشییدا ڕاهێنەرایەتیی یانەکانی تۆتنهام، چێڵسی و پاریس سانجێرمانی کردووە. لە ئێستاشدا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە یەکێکە لە وڵاتە میوانداریکەرەکانی مۆندیالی ئەمساڵ.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاشکراشیکردووە، ڕیاڵ مەدرید ماوەیەکی زۆر ناوەستێت لەسەر ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە و لە کاتێکی نزیکدا شوێنگرەوەی ئاربێلوا ئاشکرادەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share