(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس پێنجەم بردنەوەی لەسەریەکی لە خوولی ئیتاڵیا تۆمارکرد

لەچێوەی کێبڕکێکانی خوولی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس لەیاریگای خۆیدا بردنەوەی بەرامبەر بە سالێرنیتانا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 30ی خوولی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس لە”ئالیانز ستادیەم” میوانداریی سالێرنیتانای کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات.

گۆڵەکانی یوڤانتۆس لە خولەکەکانی پێنج، 29 لەلایەن پاولۆ دیبالا و دوشان ڤلاهۆڤیچەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی یوڤانتۆس ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 59 و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی یانەکانی کالچیۆ جێگیربوو، هەروەها یانەی سالێرنیتانا بە 16 خاڵەوە لە پلەی 20 کە کۆتا پلەی کالچیۆیە بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان بە فەرمی ئاڵای ئەفغانستان دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیتی، ساوسامپتنی تێپەڕاند و گەیشتە نیوەی کۆتایی "‏Fa cup‏"‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share