یەکەم کاروانی حاجییان بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، بە ڕێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاروانەکەی حاجییانی عێراق لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەسڕە، میسان و موسەنناوە بەڕێکەوتوون و چاوەڕوان دەکرێت لە دوو ڕۆژی ئایندەدا بگەنە مەدینە.

شایەنی باسە، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، حاجییانی هەرێمی کوردستانیش بە ڕێگەی وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share