پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ماوەی نێوان ڕۆژانی یەکشەممە تاوەکو سێشەممە، حاڵەتێکی نوێی ناسەقامگیریی کەشوهەوا ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات و بەشێوازی پچڕپچڕ باران دەبارێت، هەندێک کات تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورەبروسکەی بەهێز و تەرزەی لەگەڵدا دەبێت.
ڕاشیگەیاند، لەو ماوەیەدا هەندێک کات ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و کەشوهەوا سەقامگیردەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، ڕۆژی یەکشەممە و دوو سبەی ڕۆژی دووشەممە، پلەی گەرمی نزیکەی 4 پلە نزمدەبێتەوە. هەروەها هۆشداریدا لەوەی کە هاوڵاتییان سەردانی ناوچەشاخاوییەکان نەکەن و نزیکی شوێنە بەرزەکان نەبنەوە، چونکە هەورەبروسکەی بەهێز ڕوودەدات.