سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: داوامانکردووە لە بودجەی ئەمساڵی عێراق سەرجەم سێ یەکەمەکان دابمەزرێن

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوامانکردووە سەرجەم سێ یەکەمەکان لە بودجەی ئەمساڵی عێراق جێگەیان بکرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاگەیاند، ئەگەر بڕیاری دامەزراندن بۆ سێ یەکەمەکانی ساڵانی 2017-2018 بۆ 2024-2025 دەربچێت، مانگانە پێویستیان بە 10 ملیار دینارە، ئێمەش ئەم بڕە پارەیەمان لە بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان جێگە کردووەتەوە و دۆسیەکەمان ڕەوانەی عێراق کردووە تاوەکو سەرجەمیان دابمەزرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە بودجەی پێشنیارکراو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایکردووە کە سەرجەم سێ یەکەمەکان جێگەیان بکرێتەوە و دابمەزرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندكارێكی نەخۆش تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ یەكشەممە، خوێندكارێك بەهۆی نەخۆشكەوتنی لە نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەنجامدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share