کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سبەینێ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سبەینێ هەینی پێشبینیدەکرێت ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور بێت، لە هەندێک کات و شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
دەشڵێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە باران لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین، ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری تا سنوری کۆیە، دێگەڵە و هەروەها باشووری سلێمانی و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دهۆک بە شێوەی گەواڵەبارانی بەهاری و هەورەبروسکە ببارێت، خێرایی با (10-20)کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا هەندێک کات چالاکدەبێت بۆ سەروی 25کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، مەودای بینین (7-9) کیلۆمەتر دەبێت.