قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، بە توندی ئیدانەی شێوازی رووماڵکردنی کەناڵەکان و هەندێک سۆشیاڵ میدیای ئاراستەکراو و نزیک لە پارتی دەکەم.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی شێوازی رووماڵکردنی کەناڵەکان و هەندێک سۆشیاڵ میدیای ئاراستەکراو و نزیک لە پارتی دەکەم، کە چەواشەکارانە لەلایەکەوە باس لە یەکڕیزیی و یەکگوتاریی کورد دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە رێک بە نەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ، کار بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەن.
وتیشی، داوا لە سپۆنسەر و خاوەنەکانیان دەکەم لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و نیشتمانیدا کۆتایی بەم شێواز و گوتارە میدیاییە مەترسیدارە بهێنن و سنوورێکیان بۆ دابنێن.
جەختیشیکردەوە، دڵنیابن رەنگە چەواشەکاری و میدیای پروپاگەندە بۆ ماوەیەک راستییەکان لێڵ بکات، بەڵام دواجار راستی وەک خۆری درەوشاوە خۆی نیشانی هەمووان دەدات.