شارەزایەکی ئابوری: ڕاگرتنی گەیشتنی دۆلاری نەختینە بۆ عێراق قەیران دروستدەکات

شارەزایەکی ئابوری ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی گەیشتنی دۆلاری نەختینە بۆ عێراق، مەترسییەکی جددییە و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی قەیرانی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

زیاد هاشمی، شارەزای بواری ئابوری ڕایگەیاند، هەواڵەکانی پەیوەست بە ڕاگرتنی گەیشتنی دۆلاری نەختینە بۆ عێراق ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بەرەو دڵنیایی دەچن، بەتایبەت دوای ئەوەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، جەختی لەسەر ڕاگرتنی گەیشتنی دۆلاری نەختینە کردەوە کە بۆ بانکی ناوەندیی عێراق دەنێردران.

ڕاشیگەیاند، ئەم ڕاگرتنە، فشارێکی زۆر دەخاتە سەر بانکی ناوەندی و ناچاری دەکات، پەنا بۆ بژاردەی توند و قورس ببات، لەوانە؛ بەکارهێنانی یەدەگی دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەشتکردن، چارەسەری پزیشکی و خوێندن لە دەرەوە.

ئەو شارەزایە هۆشدارییش دەدات، “لە قۆناغەکانی داهاتوودا، ڕەنگە بانکى ناوەندی ناچار بێت لەبری دۆلار، بە دیناری عێراقی پارە بە گەشتیاران و نەخۆشان بدات، ئەمەش وادەکات ئەو چینانە ڕوو لە بازاڕی تەریب بکەن بۆ کڕینی دۆلار، کە دەرئەنجامەکەی بەرزبوونەوەی بێپێشینەی بەهای دۆلار دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share