فڕۆکەخانەی سلێمانی: هەفتانە چوار گەشت لەنێوان سلێمانی و تورکیا ئەنجامدەدرێن

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، هەفتانە چوار گەشت لەنێوان سلێمانی و تورکیا ئەنجامدەدرێن.

دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای هەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانی لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی تورکیا و دوای رێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکان لەلایەن هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئێرلاینەوە، ئەمشەو یەکەم گەشت بۆ فڕۆخانەی سلێمانی ئەنجامدەدرێت.

وتیشی، دوای ئەوەی بۆماوەی نزیکەی دووساڵ و نیو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا راگیران، کاتژمێر 1:10 خولەک فڕۆکەکەی تورکیا دەگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە کاتژمێر 2:40 خولەکی بەرەبەیان لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بەرەو تورکیا دەفڕێت.

باسی لەوەشکرد، بەگوێرەی خشتەی گەشتەکان هەفتانە چوار گەشت لەنێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ ئەنجامدەدرێن.

دانا محەمەد ئەوەشی وت، “لەڕووی سیاسییەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵی گرنگی لە پرۆسەی ئاشتی هەبوو لە تورکیا و باکووری کوردستان و دەرئەنجامەکانی بینراون”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران: دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج هەر بەم شێوەیە بەردەوامدەبێت

دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاری ڕابردوو تائێستا بەردەوامە، سەرچاوە ئاگادارەكان ڕای جۆراوجۆریان لەبارەی هۆكاری بنەڕەتیی كێشەكە هەیە. سەرەڕای…
زیاتر ببینە

لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا تەندروستیی جەلال پەرێشان تێکچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا  جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی تەندروستی تێكچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە. ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی…
Total
0
Share