کەشناسی: بارانبارین و هەورەبروسکە دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی هەینی، بارانبارین و هەورەبروسکە دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک شوێن بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەی گەرمییش 1 تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى هەینی، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو؛ لە کاتەکانی نیوەڕۆدا، بارانبارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوور بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورەبروسکە دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی باران زیاتر دەبێت، پێشبینی دەکرێت تا کاتەکانی ئێوارە تاوەباران و هەورەبروسکە لە کات و ناوچەی جیاجیا، بەردەوامیی ببێت.

پێشبینییش دەکات، پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر ببێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

پیرمام: 19 پلەی سیلیزی

سۆران: 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share