چەند کۆچبەرێکی کورد لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیرکراون

لە دوو ڕووداوی جیاوازدا نزیکەی 200 کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە لە چەند دوورگەیەکدا دەستگیرکراون و 58 کۆچبەریان کوردن.

یەختێکی کۆچبەران کاتێک دەیویست لە تورکیاوە بەبێ بەکارهێنانی خاکی یۆنان بگاتە ئیتاڵیا، بەڵام بەهۆی کێشەیەکەوە لە دوورگەیەکی یۆنان لایداوە و دواتر 120 کۆچبەری تێدا دەستگیرکراوە.

بەپێی زانیارییەکان یەختی کۆچبەرەکان لە دوورگەیەک بەناوی میلۆس (milos) لایداوە و دواتر لەلایەن پۆلیسی یۆنانییەوە کۆچبەرەکان دەستگیرکراون، تا ئێستا نازانرێت شۆفێری یەختەکە بۆچی ئاراستەی گۆڕیوە بەرەو یۆنان.

هاوکات 58 کۆچبەری کورد لەلایەن هێزی دەریاوانیی یۆنانەوە دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاب، وەزارەتی دەرەوەی یۆنان زانیاری نوێ لەبارەی ئەو کۆچبەرانەوە بداتە میدیاکان و هاوکات ئەو کۆچبەرانە ئەگەری ناردنەوە و دیپۆرتیشیان لەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت، هەر بەنزینخانەیەکیش پەیڕەوی…
Total
0
Share