وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێـ.ـران نابێت هەرگیز چـ.ـەکی ئەتۆمی هەبێت.
کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ هیچ وادەیەکی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست دیارینەکردووە، ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن سێ بۆ پێنج ڕۆژ وادەکە درێژکراوەتەوە، ناڕاستن.
وتیشی، سەرۆک ترەمپ چەندین بژاردەی لەبەردەستە و هێڵە سوورەکانی خۆی ڕوونكردووەتەوە، ئـ.ـێران نابێت هەرگیز چـ.ـەکی ئەتۆمی هەبێت و دەبێت یۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی ڕادەستبکات.