ئەمریکا ناردنی 500 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوتیی عێراق ڕادەگرێت

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەمریکا گواستنەوەی بڕی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرتووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەو پارەیە داهاتی نەوتیی عێراقە و لەلایەن لقی نیویۆرکی بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە ڕاگیراوە.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو، واشنتن دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە فشار لە بەغداد بکات بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی گرووپەکان بۆسەر دامەزراوەکانی ئەمریکا و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپانە لەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share