بەپێی زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر لەبەردەم دادگای هەولێر شەڕەتەقە ڕوویداوە و بریندار هەیە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، دوای ئەوەی لەناو دادگا کێشە لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبووە، چوونەتە دەرەوە و لەبەردەم دادگای هەولێر دەستیان بە تەقەکردن کردووە.
لەوبارەیەوە شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کەسێک برینداربووە و ژمارەیەک لەو تەقەکەرانەش دەستگیرکراون.