سوپای ئەمریکا: تەمەنی خزمەتی سەربازیی فڕۆکەی ”ئەی-10” درێژکرایەوە

سوپای ئەمریکا تەمەنی خزمەتکردنی سەربازیی فڕۆکەی جۆری “ئەی-10″ـی تاوەکو ساڵی 2030 درێژکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا تروی مینک، وەزیری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، “پرۆگرامی فڕۆکەی ئەی-10 ثەندەربۆڵت تاوەکو ساڵی 2030 درێژدەکەینەوە”، دەشڵێت، ئەم هەنگاوە ”توانای شـ.ـەڕکردن دەپارێزێت لەکاتێکدا کە پیشەسازیی سەربازیی ئەمریکا کاردەکات بۆ زیادکردنی کەرەستەی ئاسمانیی سەربازی.”

فڕۆکەی ئەی-10 کە فڕۆکەیەکی بەهێز و کاریگەری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا و بە ‘بەرازە ئەفریقییەکە’ ناسراوە، لە ساڵی 1976ـەوە لە خزمەتی سەربازییدایە. بڕیاربوو فڕۆکەکە لە ساڵی 2026 بەشێوەیەکی یەکجاری خانەنشین بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share