نزیکەی نیوەی هاوڵاتییانی ئەڵمانی وەرگرتنی كۆچبەران ڕەتدەكەنەوە

نزیکەی 45%ی هاوڵاتییانی ئەڵمانی ڕەتیدەکەنەوە ئەو کۆچبەرانەی لە سنوورەکانی ‏بیلاڕوسیا ماونەتەوە، بچنە خاكی ئەڵمانیا و پێشوازییان لێبكرێت.‏

بەپێی ڕاپرسییەک کە پەیمانگای “یۆگۆف”ی ئەڵمانی ئەنجامیداوە، 45%ی هاوڵاتییانی ‏ئەڵمانی دژی ئەوەن ئەو کۆچبەرانەی لە سنووری بیلاڕوسیان، بچنە خاکی وڵاتەکەیانەوە، ‏بەشێکی دیکەیان بە مەرجی بەدواداچوون بۆ ئەوانەی مەرجەکانی بوون بە پەنابەریان ‏تێدایە، لەگەڵ ئەوەن پێشوازی لە پەنابەران بكرێت.‏

هەر بەپێی ڕاپرسییەکە، 21%ی ئەڵمانییەکان بەمەرجی ئەوەی وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش ‏ئامادەی وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە بن، پاڵپشتیی هاتنیان بۆ ناو وڵاتەکەیان دەکەن.‏

هەروەها 18%ی هاوڵاتییانی ئەڵمانی پێیانوایە دەبێت تەنها ڕێگە بەوانە بدرێت بێنە ‏سنووری ئەڵمانیاوە کە لە ناوچە و وڵاتانی جەنگەوە کۆچیانکردووە.‏

ئەوەی جێی سەرنجە، تەنها 9%ی ئەڵمانییەکان بێ هیچ مەرجێك لەگەڵ کردنەوەی ‏سنوورەکانن بەڕووی کۆچبەراندا، 7%ی هاوڵاتییانییش هیچ بۆچوونێکیان لەوبارەیەوە ‏ئاشکرانەکردووە.‏

بەپێی ئەنجامەكانی ڕاپرسییەكە، زۆرینەی ئەوانەی پاڵپشتیی وەرگرتنی کۆچبەران دەکەن ‏ئەوانە بوون کە تەمەنیان خوار 30 ساڵ بووە، هەروەها زۆرینەیان لایەنگرانی پارتی ‏سەوزی ئەڵمانیا بوون.‏

بابەتی پێشتر

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕێكاری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوە نوێكەی ‏كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: ناكرێت خوێندن بە خۆڕایی بێت و دەرماڵەش بدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share