پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە ئەمشەوەوە بۆ بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانی زۆر باش دەبارێت.
هاوکات دەشڵێت، لە زۆربەی ناوچە هەندێک کات تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، تەرزە دەبارێت و لافاوی کاتی دروستدەبێت.