داهاتی هەفتەیەکی لە ڕۆژی 11 تاوەکو 17ی نیسانی 2026 بڵاوکرایەوە.
ماڵپەڕی شەفافیەت، بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەیەکی لە ڕۆژی 11 تاوەکو 17ی نیسانی 2026 بڵاوکردەوە، کە بڕی 7 ملیار و 257 ملیۆن و 972 هەزار و 800 دینار بووە.
هەر بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، 90%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 10% ی بە شێوەی چـ.ـەكە.