غەریب ئەحمەد: بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ مووچەخۆران دڵخۆشکەر دەبێت

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری دادگای باڵای فدڕاڵی سەبارەت بە مووچەی هەرێم دڵخۆشکەر دەبێت و کارەکە لەسەر کات ماوەتەوە.

غەریب ئەحمەد بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە دراون تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بەو داوا یاساییەی ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران تۆماریان کردووە کۆدەبێتەوە، بەڵام رەنگە بۆ هەفتەی داهاتووش دوابکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەندەی ئێمە بەدواداچوونمان کردووە، دادوەرانی دادگاکە رایان وایە کە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق نایاساییە، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە فەرمانسالاری لە بارەی داواکەوە دەردەکەن و بڕیارەکەش بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بە گشتیی دڵخۆشکەر دەبێت، بەڵام ئەمەش لەسەر کات ماوە.

جەختیشیکردەوە، دواخستنی کۆبوونەوەی دادگاکە بەهۆی حەجی دادوەرەکانەوە نەبووە، چونکە گریمان دادوەرێکیش ئامادەنەبوو، بەڵام خۆ رێژەی یاسایی تەواودەبێت، بەڵكو بۆ پێدانی دەرفەتێکە بۆ رێککەوتنی هەرێم و بەغداد چارەسەرکردنیەتی بەرێگای سیاسی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێم راگرتووە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، “رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێمی کوردستان راگرتووە”. نەوزاد غەفور، سەرۆکی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر بڕگەیەكی بودجە شەڕ لەنێوان فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوا دروستبوو

پەرلەمانتارێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بڕگەی تایبەت بە گواستنەوەی میلاكی فەرمانگە فیدڕاڵییەكان شەڕ لەنێوان فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوا…
Total
0
Share