وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان لە لیستی یەدەگەکاندا بووە، ساڵی داهاتوو دەتوانن حەج بکەن.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی فەرمانێکی وەزاری، بڕیاردراوە ئەو کەسانەی بۆ حەجی ئەمساڵ یەدەگ بوون، بۆ ساڵی داهاتوو بە دەرچوو ئەژماردەکرێن و گەشت دەکەن بەبێ ئەوەی لە تیروپشک هەڵبژێردرێن.
وتیشی، ئەم بڕیارە لەپێناو ڕەچاوکردنی بارودۆخی دەروونیی هاوڵاتییان دەرکراوە، تا گلەیی نەکەن لەوەی ناویان گەڕاوەتەوە و نەیانتوانیوە گەشت بکەن.