هەپەگە: تەنها دوێنێ سوپای تورکیا نۆ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

یەكێك لە بۆردومانەكانی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان

هێزەکانی پاراستنی گەل ئاشكرایكرد، تەنها لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی دوێنێدا لە ئاڤاشین، سوپای تورکیا 9 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

ناوەندی چاپ و ڕاگەیاندنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایکردووە، “دوێنێ بەیانی سوپای تورکیا کاتێک دەیانویست ڕووەو ناوچەی گردی قەرتەل بڕۆن، لەگەڵ هێزەکانمان ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕێکی قورس ڕوویدا، هێزەکانمان بە دەیانجار لە ناوچەکە لە داگیرکەرانیان دا بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی بچنە ناوچەی بەرخۆدانەوە، هێزەکانی داگیرکەر تاوانی شەڕی ئەنجامدا و 9 جار چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی بەکارهێنا”.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە “سوپای تورکیا لە هەرێمی بۆتان گەریلاکانیان کردووەتە ئامانج و ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان ئەنجامدا، بەڵام هێزەکانی گەریلا توانیویانە ئۆپەراسیۆنەکە پووچەڵبکەنەوە، بەهۆی ئەوەی هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێنا، بەناچاری پاشەکشەیان کرد”.

هێزەکانی پاراستنی گەل لەسەر بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکان ڕایگەیاندووە، هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لەم ماوەیەدا سوپای تورکیا ئەنجامیداون، بێدەستکەوت بوون و کشاونەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی بۆ ئێستا: داخستنی دەرگای خوێندنگاکان ئەگەرێکی لاوازە

بابەتی دواتر

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك "كەسانی ناپەسەندكراو" دەناسێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كە خۆی سەرپەرشتی رەوتی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات

كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاریی هێرشكردنەی ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “سوپاسی بافڵ…
زیاتر ببینە

بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن: کەسانی نیشتمانپەروەر دەتوانن رێگری لەو هزرە مەترسیدارە بکەن پێیانوایە حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت

نەزهەت حالی بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “زۆر باوەڕم بە توانای کەسانی نیشتمانپەروەر و ئازا…
Total
0
Share