هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، ڕۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکەینەوە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و ڕێکخستنی هاتوچۆ لە ناوچە گەشتیارییەکان بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل.
دەشڵێت، بڕیارەکە لەو ڕێگەیانە جێبەجێدەکرێت کە دەکەونە ناوچە گەشتیارییەکان، هەموو ڕۆژانێکی هەینی بۆ ئەوەی جەنجاڵیی هاتوچۆ لە ڕێگەکانی ناوچە گەشتیارییەکان دروست نەبێت.