ئه‌مڕ‌ۆ دووشەممە، پاسێكی گواستنه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی زاخۆ توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و 14 خوێندکار برینداربوون.
ڕووداوەکە لەسەر ڕ‌ێگه‌ی ئامێدی – زاخۆ و به‌هۆی ناسه‌قامگیریی كه‌شوهه‌واوه ڕوویداوە.
لەو چوارچێوه‌یه‌شدا، د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له په‌یامێكدا هیوای سه‌لامه‌تیی بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارەکان خواست و ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نیداره‌كان له‌سه‌ر هێڵ ده‌بین بۆ هه‌ر پێویستییه‌ک.