نووسەرێكی دیاری كورد كۆچی دواییكرد

كۆچی دوایی كەمال غەمبار-ی نووسەر و رەخنەگری دیاری كورد راگەیەندرا.

لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد بڵاویكردەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەری گەورەی کورد، مامۆستا کەمال غەمبار رادەگەیەنین.

کەمال حسێن ئەحمەد ناسراو بە “کەمال غەمبار” ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، ساڵی 1945 چووەتە بەر خوێندن و ساڵی 1957 خوێندنی دواناوەندی لە هەولێر تەواو کردووە، ساڵی 1964 بەكالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی عەرەبی لە كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی بەغداد بەدەستهێناوە.

لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە به‌ زمانەکانی عه‌ره‌بی و كوردی دەستی بە نووسین و رەخنەی ئەدەبی کردووە. یه‌كه‌م نووسینی ره‌خنه‌یی ئه‌ده‌بی به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌ گۆڤاری (الثقافە) لە ساڵی 1973دا بڵاوکردووەتەوە و دەیان نووسین و کتێبی چاپکراوی هەیە.

بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر وەسیەتی خۆی لە شاری كۆیە لە گۆڕستانی كەكۆن بەخاكبسپێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی: لە پڕۆژەی تاکسیی میتەر تا كیلۆمه‌تره‌كه‌ زیاتربێت نرخ كه‌مده‌بێته‌وە

پڕۆژەی تاکسیی میتەر ڕادەگەیەندرێت و بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانیش دەڵێت، نرخەکان لە بەرژەوەندیی سەرنشنینان دەبن. جه‌میل كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی…
Total
0
Share