قوباد تاڵەبانی بۆ پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م: هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرکە باڵا و پیرۆزەدا بۆ دەخوازین

قوباد تاڵەبانی، لە پەیامێکیدا بۆ پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م، ڕایگەیاند، هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرکە باڵا و پیرۆزەدا بۆ دەخوازین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، زۆر بەڕێز: قەداسەتی مارپۆلیسی سێیەم نۆنا، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و تەواوی خوشک و برا کریستیانەکان دەکەین، هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرکە باڵا و پیرۆزەدا بۆ دەخوازین.

دەشڵێت، لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە هیچ هەوڵێک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان تەواوی پێکهاتەکان درێغی ناکەین، لەم پێناوەشدا ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەکین بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و برایەتی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share