بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا: گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکیدا بۆ پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا، ڕایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، بەڕێز پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا، پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین.

دەشڵێت، هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرکە پیرۆزەدا بۆ دەخوازین و ئومێد دەکەین هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەکو پاتریارک ببێتە هۆی لێبوردەیی و دۆستایەتیی زیاتر لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە جەخت لە پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە وڵاتەکەماندا دەکاتەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد داود ئۆغڵو: هیوادارم كێشەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەزوویی چارەسەربكرێت

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و سەرۆكی پارتی ئاییندە، رایدەگەیەنێت، هیوادارم كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەزوویی چارەسەربكرێت و ئیشەڵڵا جاری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد بكەین بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنی…
Total
0
Share