دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای ئاکرێ لەماڵێکدا تەرمـ.ـی باوک و کوڕێك دۆزرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمـ.ـی باوک و کوڕێک گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ و بەهۆی هەبوونی گومان لەسەر مردنـ.ـەکانیان بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە لە رووداوەکە ئاگادارکرانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، باوکەکە بە ناوی محەمەد موسا تەمەن 76 ساڵان، کوڕەکەی بە ناوی سەمیر محەمەد موسا تەمەن 46 ساڵان، لە ماڵەکەی خۆیاندا گیـ.ـانیان لەدەستـ.ـداوە.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تەرمـ.ـەکانیش رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی دهۆک کراون.