وەزیری پێشمەرگە بۆ نزار ئامێدی: بەهیوام دەستبەکاربوونتان ببێتە هەوێنی یەکڕیزی گەلی کورد

وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، متمانەبەخشین بە ئێوە لەم قۆناغەدا، بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی نزار ئامێدی وەک سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی ئاڕاستەکرد و تیایدا هاتووە، “بەبۆنەی هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونی بەڕێزتان وەک سەرۆککۆماری عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، متمانەبەخشین بە ئێوە لەم قۆناغەدا، بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان”.

وتیشی، ” لەم ئەرکە نیشتمانییەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، ئومێدەوارین دەستبەکاربوونتان ببێتە هەوێنی یەکڕیزیی و چەسپاندنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و تەواوی پێکهاتەکانی عێراق، وەک پارێزەری دەستوور و سەروەریی یاسا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوئێن لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوی خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە دەم پەنابەرەکەوە چووین و بە…
Total
0
Share