جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دانوستانەکان لەگەڵ ئـ.ـێران، لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان شکستیان هێنا و نەگەیشتنە ڕێککەوتن.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەفدی ئێران، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە ڕوونی هێڵەکانمان بۆ ئـ.ـێران دیاریکردووە، بۆمان ڕوونکردوونەتەوە کە ئامادەین لەگەڵیان لەسەر چی شتێک ڕێکبکەوین و لەسەر چی شتێکیش ئامادەی ڕێککەوتن ئامادەنین، بەڵام بڕیاری ئـ.ـێران بەوشێوەیە کە بە مەرجەکانمان رازی نەبن.
وتیشی، سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان، هیچ پابەندبوونێکی ئەرێنیمان لە ئـ.ـێران نەبینی، بۆ ئەو مەبەستەش کۆتا پێشنیارمان خستووەتە بەردەم ئێران.