دوایین زانیاری لەبارەی هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران

میدیاکانی ئێران شوێنی هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە.

میدیاکانی ئێران لە زاری ئەندامێکی فریاگوزاری مانگی سووری ئێرانەوە رایانگەیاند، “شوێنی وردی رووداوەکە دیاریکراوە و لە چەند خولەکێکی دیکەدا دەگەینە دواسیگناڵی جی پی ئێسی هەلیکۆپتەرەکە”.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئێرنا، ئەو هەلیکۆپتەرەی کە سەرۆک کۆمار و هاوەڵەکانی هەڵگرتبوو، لە ناوچەی دارستانی دیزمار لە نێوان گوندەکانی ئوزی و پیرداود تووشی رووداوێک بووە.

هەلیكۆپتەرەکە هەریەكە لە ، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئایەتوڵا هاشمی، ئیمامی مزگەوتی گەورەی تەبرێز و مالك رەحمەتی پارێزگاری تەبرێزی تێدابووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پشتیوانیی خۆمان بۆ سوریایەکی سەقامگیر دووپاتدەکەینەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، مارکۆ روبیۆ، پشتیوانیی واشنتنی بۆ سوریایەکی سەقامگیر بۆ مەزڵوم عەبدی و ئەسعەد شەیبانی دووپاتکردووەتەوە.…
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق دوو جار بۆردومانی بەنداوی تشرینیان کرد

چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق، بەردەوامن لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و کەمێک لەمەوبەر بەنداوی تشرینیان بۆردومانکرد. هەسـ.ـەدە…
Total
0
Share