وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، نزار ئامێدی خوێندکارێکی دڵسۆز و بەوەفای مام جەلالە.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەکەین بۆ بوونی بە سەرۆککۆماری عێراق و هەروەها پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق و ناوچەکە دەکەین بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە.
وتیشی، هیوادارین ئەمە ببێتە هەنگاوێک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کاک نزار ئامێدی خوێندکارێکی دڵسۆز و بەوەفای مام جەلالە و لەسەر ڕاسپاردەی سیاسەتە حەکیمانەکانی کاک بافڵ دەتوانێت ڕۆڵێکی کارای لە یەکخستنەوەی تەواوی عێراق هەبێت”.