بەرپرسانی پاکستان بڕیاریاندا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ئیسلام ئابادی پایتەختی وڵاتەکەیان پشوو ڕابگەیەنن، ئەویش بەهۆی بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان واشنتن و تاران.
بڕیارە سبەینێ هەینی یان ڕۆژی شەممە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەستپێبکەن.
کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکایەتیی وەفدی وڵاتەکەی دەکات بۆ ئیسلام ئاباد و گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدی ئێران.