بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کرایەوە.
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و دووپات لە تەواوکردنی ڕێکارە دەستوورییەکان کرایەوە.