جەی دی ڤانس: کاردەکەین بۆئەوەی دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران ئەرێنی بن

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، کاردەکەین بۆ ئەوەی دانوستانەکانمان لە پاکستان لەگەڵ ئێران، ئەرێنی بن.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێش ئەوەی بەرەو ئیسلام ئاباد بەڕێبکەوێت بەمەبەستی ئەنجامدانی یەکەم خولی دانوستان لەگەڵ وەفدی ئێران، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بزانین ئێرانییەکان ئامادەن بە نیازپاکییەوە دانوستان بکەن؟

وتیشی، بە دڵنیاییەوە ئامادەین دەستی هاوکاری لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد بۆ ئێران درێژبکەین.

ڕاشیگەیاند، سەرۆک ترەمپ ڕێنمایی زۆر ڕوون و ئاشکرای پێداین سەبارەت بە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد، با بزانین شتەکان چۆن دەردەچن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share