وەزارەتی ناوخۆ: شەوی پێنجشەممە چەندجارێک بە درۆن هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنجشەممە چەندجارێک بە درۆن هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە پاڵپشتیکردن لە ئاشتی و سەقامگیریی بووە و بەشێک نەبووە و نابێت لە شەڕ و گرژی و سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنجشەممە 9ـی نیسانی 2026 و لە چەند کاتی جیاوازدا، چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا، تێک شکێندراون و کەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییان چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێوی بەردەوامن.

جەختیش لە پشتگیریی ئاشتی و ئۆقرەیی دەکاتەوە و دەڵێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین، کە ئەو هێرشانە ڕابگرن و چیتر سەقامگیری و ئۆقرەیی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان نەکەنە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌و كاره‌بایی، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share