بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و لە هەندێ کاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورتخایەن دەبێت، لە هەندێک ناوچەش ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە هەیە.
هاوکات ڕاشیگەیاند، سبەی هەینی، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان لە ئارادایە، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران لێزمەباران دەبارێت لەگەڵ بوونی هەورەتریشقە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمی لەمڕۆدا کەمێک بەرزتردەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، هاوکات سبەی هەینی نزیکەی 3 پلە زیاددەکات.