وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، مووچەی مانگی سێ لەلایەن بەغدادەوە خەرجکرا و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە (9ـی نیسانی 2026) تەمویلی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی 957 ملیار و 122 ملیۆن دینارە، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامی ڕەسمیی بانکی ناوەندیی عێراق خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان، وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە و ڕاستەوخۆ هەمان ڕۆژ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.