لە هەرێمی كوردستانیش قەل لەناودەبرێت؟

بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان كە مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە نییە و جەختیشدەكاتەوە، ” لە ئێستادا مەترسی لەسەر پەلەوەر و قەل و مریشكی هەرێمی كوردستان نییە كە دووچاری ئەنفلۆنزاكە ببن و لەناوببرێن”.

بە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەوە حكومەتی هۆڵەندا بڕیاریدا 44 هەزار قەل لەناوببات.

د. ئاری سەڵاحەدین بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەشێكی زۆری وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەوە پەنا بۆ لەناوبردنی بەشێكی زۆری باڵندەكانیان دەبەن و ئەو ڕێوشوێنە دەگرنە بەر وەكو ئەوەی لە هۆڵەندا پەیڕەوكراوە.

جەختیشیكردەوە، “لە هەرێمی كوردستان مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە نییە كە قەل و مریشك و پەلەوەر دووچاری ئەنفلۆنزاكە ببن و لەناوببرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و سیخوڕیکردن کرا بە بەرنامە، بەڵام بڕیارە دروستەكەمان دا

سەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پشوودرێژ و دانبەخۆداگرم بەرامبەر پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و دەشڵێت، بڕیاری گۆڕانکاریی ڕیشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی…
Total
0
Share