دژەتـ.ـیرۆری کوردستان، دوای شەهیدبوونی دوو هاوڵاتیی کورد لە سنووری هەولێر، ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
دژەتـ.ـیرۆری کوردستان، ڕایگەیاند، شەوی سێشەممە 7ی نیسانی 2026، کاتژمێر 00:15، درۆنێکی بـ.ـۆمبڕێژکراو کە لە ئـ.ـێرانەوە ئاراستە کرابوو، بەر خانووی هاوڵاتییەک لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوت، لە ئەنجامدا دوو هاوژین بە ناوەکانی (موسا ئەنوەر ڕەسوڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن) شـ.ـەهید بوون.
دەشلێت، “ئەم هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جـ.ـەنگییە و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین”.