رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار – کفری بەرامبەر ناحیەی رزگاری رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا مەنگوری بە ئاراستەی قەزای کفری رۆیشتقوە لە بەرامبەر ناحیەی رزگاری کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بەستونێکی نێوان هەردوو شەقامەکەدا کێشاوە، بەهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشینی برینداربوون و زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکە و ستونەکەش کەوتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانگەوازێک لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بانگەوازێک ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا دەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەسەر بودجەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share