پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیادا بە زۆرینەی دەنگ کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناسێندرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەدوای هەڵسەنگاندنی یاسایی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند.

پێشتر پەرلەمانی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “هاوینی 2014 وێنەی ئەو کەسانەمان بەدەست گەیشتووە کە لە گوند و ناوچەکانی شارۆچکەی شەنگال هەڵدێن، کە “لەلایەن گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە دژی ئێزدییەکان کۆمەڵکوژی دەکەن و لە شوێنی ژیان و زێدی خۆیان، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 5000 ئێزدی دەکوژرێن و ئەشکەنجە دەدرێن، ئێمە ئەوە دەبینین و هەستی پێدەکەین”.

لەدوای بە جینۆساید ناساندنی لەلایەن ئەڵمانیاوە، 13 دەوڵەتی جیهان بە شێوەیەکی فەرمی دانیان بە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا ناوە.

ئێزیدییەكان كە زۆرینەی دانیشتووانی شەنگال پێكدەهێنن و خاوەنی كۆنترین ئایینن لە عێراق، ژمارەیان لە نێوان 600 بۆ 650 هەزار كەس دەبێت، بە درێژایی مێژوو رووبەڕووی 73 قڕكردنی بەكۆمەڵ بوونەتەوە و، دواینیان ئەو قڕكردنە بوو كە لەسەر دەستی داعش دووچاری هاتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم بۆ یەکڕیزییان لە پرسی هەڵەبجە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات بۆ یەکڕیزییان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای…
Total
0
Share