جۆو کێنت ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێکی زۆر هەبوو کە کورد لە جەنگی زەمینی دژ بە ئێران تێوەبگلێندرێت، بەڵام سەرکردایەتیی یەکێتی بە توندی دژ بەو پرسە وەستانەوە و ڕێگرییان لەو هەنگاوە کرد.
جۆو کێنت، بەڕێوەبەری دەستلەکارکێشاوەی ناوەندی نیشتمانیی دژەتـ.ـیرۆری ئەمریکا لە ئیدارەکەی ترەمپ، لە میانی دیدارێک لەگەڵ کەناڵ8 ڕایگەیاند، ڕۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگ بووە لەم پشێوی و ئاڵۆزیەی ئێستا ناوچەکە، ڕێگریانکرد لەوەی کورد ببێتە قوربانی ئەجێندای وڵاتانی دیکە.
وتیشی، بافڵ جەلال تاڵەبانی زۆر بە باشی و وردی پێکای کاتێک وتی، کوردستان دەبێت ببێتە پردێک نەک مەیدانی جەنگ، تێوەگلانی کورد لە جەنگی زەمینی لە ناو خاکی ئێـ.ـراندا نەک تەنها بژاردەیەکی سەربازیی هەڵەیە، بەڵکو دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو سەقامگیرییەی کە کورد بە درێژایی چەندین دەیە و بە ماندووبوونێکی زۆر بەدەستیهێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە بیرکردنەوە و بێلایەنییەی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ داهاتووی ناوچەکە چارەنووسسازە.، کێنت پێی وایە دوورخستنەوەی کورد لە ململانێی وڵاتانی دیکە، تاکە ڕێگەیە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و ڕێگریکردن لەوەی جارێکی دیکە کوردستان ببێتە مەیدانی جەنگ.