پرۆسەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران بەکوێ گەیشتووە؟

رەزامەندیی لەسەر ناوی نزیکەی 490 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین دراوە بۆ وەرگرتنی زەوی و پرۆسەکە لە هەولێر و سلێمانی دەستیپێکردووە.

سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینیی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران و خانەنشینان لە وەزارەتی شارەوانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا ناوی نزیکەی 490 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکراوە بۆ وەرگرتنی زەوی و ئەو ژمارەیە دابەشکراون بەسەر سەرۆکایەتیی شارەوانیی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەولێر نزیکەی 140 هەزار، سلێمانی 130 هەزار و دهۆک 80 هەزار و هەڵەبجە 15 هەزار فەرمانبەرن کە سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.

سەربەست مەولوود روونیشیکردەوە، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سلێمانی دەستیپێکردووە و لە ئێستادا ئەرکی دابەشکردنی زەوییەکان کەوتووەتە ئەستۆی سەرۆکایەتییەکانی شارەوانی.

بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینان لە ئازاری 2024 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرکرا، بەگوێرەی رێنماییەکان، هەر فەرمانبەرێک لە سەروو 8 ساڵ خزمەتی هەبێت و سودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی، شیاو دەبێت بۆ وەرگرتنی زەوی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە: تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم خانەنشینان بە كارت مووچە وەردەگرن

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بەشێكی زۆری خانەنشینانی شارستانی مووچەیان كراوەتە ئەلیكترۆنی و لە رێگای…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی ئاشکراکرد

شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیانەوە…
Total
0
Share