بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکان: هەر ماددەیەک بەکەڵکی خواردن نەهات مەیدەن بە هاوڵاتییان

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بریکارەکان ئاگاداردەکاتەوە، هەر ماددەیەک لەناو بەشەخۆراکدا بەکەڵکی خواردن نەهات، نەیدەن بە هاوڵاتییان.

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی ناو شار و دەرەوەی شار ئاگاداردەکاتەوە، لەکاتی دابەشكردنی خۆراکی مانگانە، ڕەچاوی ماددەکان بکەن و هەر ماددەیەک دەرکەوت خراپە و بەکەڵکی خواردن نایەت، دابەشی نەکەن بەسەر هاوڵاتییاندا.

دەشڵێت، ئەگەر ماددە خۆراکییەکە خراپ ببوو، بریکارەکان کۆمپانیای خۆراک ئاگاداربکەنەوە تاوەکو بۆیان بگۆڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە: هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکی ئاشکرادەکرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە ئاشکرابکرێت. د. سیروان حامید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند،…
Total
0
Share