پۆلیسی ڕاپەڕین: هاووڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیـ.ـانیلەدەستدا

پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، هاووڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیـ.ـانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، ئەمشەو تـ.ـەرمی هاووڵاتییەک بەناوی ( ع . خ . ع ) لەدایکبووی ساڵی 1974، ڕەگەزی نێر، پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ.

دەشڵێت، بە وتەی کەسوکارەکەی ناوبراو وەستای کارەبا بووە، دوای ئەوەی چووەتە سەر ستونێک بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا کەوتووەتە خوارەوە و دواتر گیـ.ـانیلەدەستداوە، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی تـ.ـەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هونەرمەند شـ.ـەهید قادر کابان جگە لە هونەرەکەی، شۆڕشگێڕێکی گەورەش بوو

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی خانەوادەی هونەرمەند قادر کابان کرد. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share