یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە: هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکی ئاشکرادەکرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە ئاشکرابکرێت.

د. سیروان حامید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند، پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوو، بە شێوازی راستەوخۆ فۆڕم بۆ خوازیارانی کۆلێژی پزیشکی بەردەستخرا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە رابگەیەندرێت.

ئاشکراشیکرد، 20 کورسی بۆ کۆلێژەکە دابینکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share