ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیایی دەدات، مووچەی مووچەخۆران پارێزراوە و گەرەنتیی بەردەوامی خەرجکردنی هەیە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، مووچە لە هەر بارودۆخێکدا بێت، پارێزراوە و ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە نابێتەوە، حکومەت توانای هەیە بەردەوامبێت لە خەرجکردنی مووچە.
وتیشی، حکومەت دەتوانێت پەنا بۆ قەرزکردن ببات، ئەم بژاردەیە لە ڕابردوودا پەیڕەوکراوە، ئێستاش بەردەستە و دەتوانرێت پەیڕەوبکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر حکومەت پێک نەهێندرێت، ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەت پەنا دەبەنە بەر بژاردەی پەسەندکردنی یاسایەکی نوێ بۆ قەرزکردن، تاکە چارەسەری بەردەستیش لەئێستادا، بریتییە لە قەرزکردن لە بانکە ناوخۆییەکان.