بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە پشتیوان دەبین بۆ پەرەپێدانی برایەتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەمیشە پشتیوان دەبین بۆ پەرەپێدانی برایەتی لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکەکەمان.

لە پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیدا هاتووە، “بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەربێت)، پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی دەکەم و هیوادارم لەم دۆخەدا لە کەشێکی ئارامدا جەژن بەڕێبکەن”.

ڕاشیگەیاندووە، لەم بۆنەیەدا دووپات لە پابەندبوونمان بە بەهێزکردن و قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاینیی و نەتەوەیی لە وڵاتەکەماندا دەکەینەوە، هەمیشە پشتیوان دەبین بۆ پەرەپێدانی برایەتی لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکەکەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share